شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-04-18 23:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە ڕۆژانی داهاتوودا هەوڵەکان ڕووناکی دەبینن بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی سیاسیی عێراق

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێكى خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند "لەمڕۆوە گۆڕانکاریەکان ‌و هەوڵەکان ڕووناکی دەبینن پاش ئەوەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا لە تونێلە تاریکەکاندا بوو".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد حاجی ڕەشید لە نووسینێکدا ڕایگەیاند: "ماوەی چەند ڕۆژێکە بەشاندێک لە بەغداین ‌و کۆمەڵێک دیداری تایبەت ‌و گشتیمان ئەنجام داوە لەگەڵ زۆرینەی پێکهاتەکانی عێراق ‌و زۆرێک لە بابەتی کۆبوونەوەکان پێکهێنانی حکوومەت ‌و چۆنێتی شکاندنی ئەو چەقبەستە سیاسیە بوو کە لەئێستادا لە پرۆسەی سیاسیدا هەیە، وا دەردەکەوێت کۆمەڵێک دەستپێشخەری دەبێت لەمڕوەوە بۆ دەربازبوون لەو چەقبەستویە".

ناوبراو دەشڵێت: "هەندێک لەو هەوڵانە بەدروست کردنی درز لەنێو جەستەی هاوپەیمانی سێقۆڵیدا هاتوونەتە ئاراوە و هەوڵی تریش هەیە کە لە ئەنجامی لێکگەیشتنی هەردوو فراکسیۆنی سەدریەکان ‌و بەرەی هاماهەنگیەوە هاتوونەتە ئاراوە، بەبڕوای ئێمە، هەرهەوڵێک لە ئەنجامی دروست کردنی درز لەنێو جەستەی هاوپەیمانی سێ قۆڵیدا بێتە ئاراوە دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات ‌و پێکهاتەی کوردی زیانی گەورەی بەردەکەوێت".

بەوتەی ئەحمەد حاجی ڕەشید: "خۆ ئەگەر هەوڵەکانی نزیکبوونەوەی بەرەی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی ببێتە ڕێگەچارە ڕەنگە بۆ هەمووان باشتربێت، لەمڕۆوە گۆڕانکاریەکان ‌و هەوڵەکان ڕووناکی دەبینن پاش ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە تونێلە تاریکەکاندا بوو".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە