پەکەکە: هێرشەکانی تورکیا بە هاوکاریی پارتی بەڕێوەدەچێت
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- پەکەکە ڕایدەگەیەنیت، هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ئاڤاشین و زاب، بە هاوکاریی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیای پەکەکە ئاماژەی بەوەداوە، "پارتی هێزێکی گەورەی بەرەو شارۆچکەی شیلادزێ و دێرەلووک ناردووە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە بەرزاییەکانی ئەو ناوچەیەدا و لە چیای کۆرەژارۆ لە نێوان گەریلاکانی هەپەگە و ئەرتەشی تورکیا شەڕێکی قورس بەرێوە دەچێت".
میدیای پەکەکە ئاماژەی بەوەش داوە "پارتی بەردەوامە لە ناردنی هێزی سەربازی بۆ ناوچەکانی گەریلا".
بۆچوونی بەکارهێنەران