شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-03-21 09:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سکرێتری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان: نەورۆز ۳۰۰ ملیۆن کەسی بەیەکەوە بەستووە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان له‌ په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆز، رایگه‌یاند "نەورۆز 300 ملیۆن کەس لە نەوەی جیاواز و لەودیوی سنورەکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنتۆنیۆ گۆترێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان له‌ په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆز رایگه‌یاند، "نەورۆز بریتیە لە خۆشی دەربڕین بەبۆنەی سەرەتایەکی نوێ، سەرەتای ساڵێکی نوێ، گەیشتنی نەورۆز، نوێبونەوەی سروشت، هەروەها، نەورۆز بریتیە لە خۆشی دەربڕین بەبۆنەی فرەییمان".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "نەورۆز 300 ملیۆن کەس لە نەوەی جیاواز و لەودیوی سنوورەکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە، کاتی ئەوە هاتووە لە یەکتری تێبگەین و ئاشنای کلتورە جیاوازەکانی جیهان بین".

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ده‌ڵێت: "نەورۆزیش وەبیرهێنانەوەی هەموو ئەو شتانەیە لە هاوبەشن لە نێوانماندا، نەورۆز ڕەنگدانەوەی بەهاکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ ئاشتی و مافی مرۆڤ و شکۆمەندی و نەورۆز گرنگیی بە ئاشتەوایی و هاوسێتی باش دەدات".

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، "لەکاتێکدا مرۆڤایەتی ڕوبەڕوی ئاڵنگاری زۆر سەخت دەبێتەوە، با هەمومان گیانی نەورۆز بکەینە ڕێنمونی خۆمان بۆ بەیەکەوەوەستان و پویمانی خۆمان بۆ ژیان بە تەبایی نوێبکەینەوە و هەسارەکەمان بپارێزین و هەچ کەس جێنەهێڵین".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە