شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-03-18 06:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

100 بارهەڵگر لە چەک و کەرەستەی سەربازی گەیشتە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش لەمانگی ئاداری 2022 نزیکەی 100 بارهەڵگر کەرەستەی سەربازی ئ چەکی ناردۆتە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی سووریی بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە کاروانە سەربازییەکەی لە 100 بارهەڵگری پڕ لەکەلوپەلی سەربازیی‌ و لۆجیستی پێکهاتوون.

ئەو کاروانە دوای گەیشتنیان بە خاکی کوردستانی سووریا، ڕوویان لەبنکە سەربازییەکانی هاوپەیمانێتییەکە لە قامیشلۆ و ڕەمیلان کردووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: لانیکەم 4 زرێپۆشی برادلی لەلایەن ئەمریکاوە هێنراونەتە ناوچەکە.

ڕوانگەی سووریی بۆ مافەکانی مرۆڤ دەشڵێت کاروانە سەربازییەکە لە خاکی هەرێمی کوردستان ‌و لەڕێگای دەروازەی سنووریی وەلیدەوە گه‌یه‌نراونه‌ته‌ كوردستانی سووریا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە