ئەردۆغان ئامادەیی توركیای بۆ رێكخستنی كۆبوونەوەی پوتین لەگەڵ سه‌رۆكی ئۆكرانیا ده‌ربڕی
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پووتین ئه‌نجامدا و رایگه‌یاند، ئاماده‌یی توركیامان ده‌ربڕیوه بۆ رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پوتین و زلێنیسكی به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی كێشه و قه‌یرانه‌كان".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌ردۆغان به پووتینی راگه‌یاندووه، به ئاگربه‌ستێكی هه‌میشه‌یی له ئۆكرانیا ده‌توانێت ببێته هۆی چاره‌سه‌رێكی درێژخایه‌نی كێشه و قه‌یرانه‌كان.
ئه‌ردۆغان جه‌ختیشیكرده‌وه، "پێویسته ڕه‌چاوی بارودۆخی مرۆیی ئۆكرانیا بكرێت و ڕێڕه‌وه مرۆییه‌كان به دوو ئاراسته چالاك بكرێن".
پێشتریش، سه‌رۆكی ڕووسیا رایگه‌یاندبوو، وڵاته‌كه‌ی چۆك بۆ فشاری ڕۆژئاوا دانادات و له ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه تایبه‌ته‌كه‌ی بۆ پاراستنی دۆنباس به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كوو به‌ته‌واوی كیێڤ كۆنتڕۆڵ ده‌كات.
بۆچوونی بەکارهێنەران