شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-03-16 18:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەرهەم ساڵح: ھەڵەبجە زامێکی سارێژ نەبوو و ئازارێکی لەیاد نەچووە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری عێراق بۆ تێپەڕبوونی 34 ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی ھەڵەبجە پەیامێکی بڵاوکردەوە و  رایگەیاند، ھەڵەبجە زامێکی سارێژ نەبوو و ئازارێکی لەیاد نەچووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لەپەیامێکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویکردوەتەوە باسی لەوەشکردووە، "ھەڵەبجە زامێکی سارێژ نەبوو، ئازارێکی لەیاد نەچوو، بەخەمێکی قووڵ وشکۆوە یادی کیمیابارانکردنی ھەڵەبجە دەکەینەوە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەم یادەدا "دووپات دەکەینەوە لە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانیان، ساڕێژکردن و سڕینەوە ئاسەواری ئەو تاوانە دڕندەیە دژ بەمرۆڤایەتی، سڵاو لە گیانی بەرزە فڕی پێنج ھەزار کۆتری سپی".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە