لە سلێمانی عەقیدێکی خانەنشین بەهۆی هێرشی چەکدارانی نەناسراوەوە کوژرا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌مشه‌و له‌گه‌ڕه‌کی قڕگه ده‌ستدرێژی گوللـه له عه‌قیدێکی خانه‌نشینی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه کرا و پاش گه‌یاندنیشی به نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: له‌گه‌ڕه‌کی قڕگه ده‌ستدڕێژی گوللـه له‌ماڵی که‌سێک کراوه که عه‌قیدێکی خانه‌نیشنه، به‌هۆیه‌وه برینداربووه، پاش گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ست داوه، هێزه‌کانی پۆلیس و به‌ڵگه‌ی تاوان چوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌که و هۆکاری ته‌قه‌کردنه‌که نازانرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەرێگەی کۆ کردنەوەی کامێراکانی چاودێریەوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران