شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-30 06:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕێککەوتنی شەنگال بەهۆی بوونی هێزی نایاسایی جێبەجێ نەکراوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند بەهۆی بەردەوامیی مانەوەی هێزە ناشەرعییەکان لە ناوچە جیاوازەکانی قەزاکە، ناوەڕۆکی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی ئاسایی کردنەوەی رەوشی شنگال و ئاوەدان کردنەوەی جێبەجێ نەکراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحما خەلیل، بەرپرسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاندووە: بەهۆی بوونی هێزی نایاسایی لە سنووری شنگال تائێستا رێککەوتنی نێوان هەردوو حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراق لەبارەی ئاسایی کردنەوەی رەوشی قەزاکە و دووبارە ئاوەدان کردنەوەی جێبەجێ نەکراوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، لەئێستادا و بەگوێرەی رێککەوتنەکە هێزێکی حکوومەتی فیدڕاڵ لە شنگال جێگیرکراون و جگەلە ئیدارەی خۆجێی و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، دەیان رێکخراوی نێودەوڵەتیش لەناو شنگال خزمەت پێشکەشکی هاوڵاتیان دەکەن، بەڵام "ئێمە وەک قائیمقام و بەڕێوەبەری بەشێک لەناحیەکان بەهۆی دۆخی نائاسایی و بوونی فرەهێزی، تائێستا نەگەڕاوینەتەوە ناو شارەکە".

مەحما خەلیل ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو رێککەوتنە بەهەماهەنگیی حکوومەتی هەرێم جێبەجێ دەکرێت و هاوکار دەبێت بۆ دووبارە بونیاتنانەوەی شارەکە و گەڕانەوەی دانیشتوانە رەسەنەکەی بۆ ناوچەکانیان.

9ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی سەرۆک وەزیران عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەچاودێری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران رێککەوتنێکی "مێژویی" بەگوێرەی دەستوور ئەنجام دراوە کە پێگەی دەسەڵاتی فیدڕاڵی لە قەزای شنگال بەهێز دەکات و کۆتایی بە پێگەی گرووپە چەکدارییەکان دەهێنێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە