شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-03-08 09:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە زیقار بۆمبێک بە کاروانی هاوپه‌یماناندا تەقیەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له‌ عێراق له‌ ڕێگه‌ى بۆمبى چێندراو هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیا عێراقیه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌، له‌ڕێگه‌ى بۆمبى چێندراو هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر كاروانێكى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ناوچه‌ى به‌تحا له‌ پارێزگاى زیقار.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هێرشه‌كه‌ زیانى گیانیی نه‌بووه‌ ئه‌و كاروانه‌ له‌سه‌ر ڕێگاى خێرابوون له‌ به‌سره‌وه‌ به‌ره‌و به‌غداى پایته‌خت به‌ڕێكه‌وتوون.

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مریكا هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانى له‌كۆتایی ساڵى ڕابردوو له‌ عێراق كشانده‌وه‌ به‌ڵام هێزى جۆراوجۆرى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش تا ئێستا له‌ عێراقدان و حكومه‌تى عێراقیش ڕایگه‌یاندووه‌ مه‌ترسیه‌كانى داعش له‌سه‌ر ئاسایشى عێراق به‌رده‌وامه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە