لە ئێران 168 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 168 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 138 هەزار و 116 حاڵەت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشەمە 14ی ڕەشەمەی 1400 وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش 6 هەزار و 426 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 7 ملیۆن و 96 هەزار و 318 حاڵەت.
لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 168 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانیانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 138 هەزار و 116 کەس.
شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 6 ملیۆن و 739 هەزار و 811 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.
بۆچوونی بەکارهێنەران