شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-03-07 18:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسروور بارزانی و باڵیۆزی نەرویج هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراقیان تاوتوێ کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-  سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ئیسپن لیندبەک باڵیۆزی نەرویج لە ئوردن و عێراق کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و نەرویج کرا.

باڵیۆزی نەرویج لە ئوردن و عێراق وێڕای خستنەڕووی پڕۆژە و بەرنامەکانی وڵاتەکەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ئامادەیی برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان لە گەڵ حکوومەتی هەرێم لە هەموو بوارەکاندا نیشان دا.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی هاوکارییەکانی حکوومەتی نەرویجی لەچوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش کرد و خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ فراوانکردنی دەرفەتەکانی هاوکاری و هەماهەنگی کردن لە گەڵ نەرویج و بەهێزتر کردنی پەیوەندیی هەمەلایەنە، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و وەبەرهێناندا دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە