شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-03-02 08:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڤیان سەبری: ڕێبەر ئەحمەد ئێستاش کاندیدی پارتیە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، رێز لە بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى دەگرن لەبارەى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار و کاندیدەکەیان ناگۆڕن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڤیان سەبرى لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ئاماژەى بەوەکرد، کردنەوەى دووبارەى دەرگاى خۆپاڵاوتن بەبڕیارى پەرلەمان بەدەنگى زۆرینەى سادە 83-84 پەرلەمانتار یەکلایی دەکرێتەوە.

ناوبراو وتیشى دواى کردنەوەى دووبارەى دەرگاى خۆپاڵاوتن، جارێکى تر رێبەر ئەحمەد کاندیدەکەنەوە بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار و نایگۆڕن، هاوپەیمانى سێ قۆڵیش یەک دەنگە لەبارەى پرسەکان.

دادگای فیدڕاڵی لە 2022/3/1دا بڕیاری دا بەوەی دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن مافی سەرجەم پەرلەمانتارانە نەک تەنها سەرۆکایەتی پەرلەمان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە