هاوپەیمانەکانمان لە پەرلەمانی عێراق ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئێمه ڕاوه‌ستن به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیارانه‌ى دژى هه‌رێم دراون
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی پارتى دیموکراتى کوردستان هاوپەیمانەکانی خۆی لە پەرلەمانی عێراق دەکاتە بەردەنگ و ڕایدەگەیێنێت:"ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئێمه ڕاوه‌ستن به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیارانه‌ى دژى هه‌رێم دراون".
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌حموود محه‌مه‌د وته‌بێژى فه‌رمیى پارتى ڕایگه‌یاند، "به هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق هاوپه‌یمانى سێقۆڵیان کۆتایی نه‌هاتووه، به‌ڵکوو ده‌بێت له‌و بڕیارانه‌ى دراون دژى هه‌رێم هاوپه‌یمانیه‌که هه‌ڵوێستى هه‌بێت و ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ بۆچوونى پارتى بن".
ناوبراو وتیشى: "ئه‌و پڕۆژانه‌ى که ماون واده‌کات هاوپه‌یمانیه‌که پێویستى به‌یه‌ک بێت و ئه‌گه‌رچى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردراوه، به‌ڵام هێشتا هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیرانیش ماون".
سه‌باره‌ت به‌بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى تایبه‌ت به کردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ سه‌رۆکى کۆمارى عێراق بۆ جارى دووه‌م مه‌حموود محه‌مه‌د وتى: "بڕیاره‌که هه‌رچى بێت، ئه‌وکاته بۆچوونى پارتى به‌فه‌رمى ڕاده‌گه‌یه‌نین".
بۆچوونی بەکارهێنەران