شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-02-26 10:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فەڕەنسا دۆخی منداڵانی ناو کەمپەکانی کوردستانی سووریای بەلاوە گرینگ نییە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- نەتەوەیەکگرتووەکان فەڕەنسا بەمە تۆمەتبار دەکات کە دۆخی منداڵانی فەڕەنسی لە کەمپەکانی ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان؛ بەڵاوە گرنگ نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کومیتەی مافی منداڵانی نەتەوەیەکگرتووەکان بەبۆنەی ئەوەی کە فەڕەنسا ئاوڕ لە دۆخی دەیان منداڵی فەڕەنسی کە لە کەمپەکانی ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریادان، ناداتەوە ئەو وڵاتەی بە پێشێل کردنی مافی مرۆڤ تۆمەتبار کردووە.

ئەم کومیتەیە دەڵێت فەڕەنسا هەم بەرپرسیارەتی و هەم توانای پشتیوانی کردن لە منداڵانی ناو کەمپەکان لە کوردستانی سووریا هەیە کە لە دۆخێکی دژواردان.

ئان سکلتۆن ئەندامی ئەم کومیتەیە هۆشداریی دەدات کە منداڵان لە دۆخێکی زۆر سەختدان و دەستیان بە خواردن و خواردنەوە و خزمەتگوزرایە تەندروستییەکان ناگات و هەڕشەی مەرگیان لەسەرە.

ناوبراو زیاتر وتی لە ساڵی پارەوە تا ئێستا 62 منداڵ لەم کەمپگەلەدا گیانیان سپاردووە.

فەڕەنسا 11 منداڵی بۆ وڵاتەکەی گەڕاندۆتەوە بە کومیتەی پاراستنی مافی منداڵانی نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لەو وڵاتە دەکات هەموویان لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکان بکشێنێتەوە.

ژمارەیێک لەو منداڵان بەدەستی دایک و بابیان هێندراونەتە سووریا و ژمارەیێکیشیان هەر لە سووریا لەدایکبوونە و دایک و باوکیان هاوکاریی داعشیان کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە