شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-02-26 08:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وڵات و هاووڵاتیان لەبەرنامە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستاندا نەماون

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، دەڵێت؛ دەسەڵاتداران زۆر كەمتەرخەمن بەرانبەر بەم گەلە قوربانیدەرە و خەریكە بەرنامە و كێبڕكێی نادروست دەبێتە نەهج لەم وڵاتەدا و خزمەتی هاووڵاتیان و وڵات لەبەرنامەدا نەماوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلاموی کوردستان لەمیانەی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی ساڵیادی راگەیاندنی یەکگرتوو رایگه‌یاندووە، چاکسازی بەکەسی چاکساز دەکرێت و بەکەسی گەندەڵ ناکرێت، ده‌شڵێت، "یەکگرتووەکان مرۆڤی چاکساز پێدەگەیەنن و ئەوانەی بازاڕی خراپەکاری خۆش دەکەن ناتوانن خزمەتی گەل بکەن و چاکسازبن، بەڵکوو ئەوانەی ڕۆژێک نیشتیمان پەروەریان کردبێ بەسەدان ئەوەندە بەگەلی بەشمەینەتیان فرۆشتوه‌تەوە".

سەڵاحەدین بەهادین دەشڵێت ئەمڕۆ لە هەمووکات زیاتر کۆمەڵگەی کوردی پێویستی بەنەهجی یەکگرتووە بۆ مرۆڤسازی و دژایەتی گەندەڵی، یەکگرتوو پارێزەری شوناسی ڕەسەنی گەلی کوردستانە".

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو باسی له‌وه‌ش کرد، "لە ئێستادا ناوچەکە بەقۆناغێکی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت و پێویستی بەکارامەیی و حیکمەت هەیە بۆ ئەوەی بە کەمترین زیان بشکێتەوە بەسەر گەلەکەماندا".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە