شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-02-25 06:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پارێزگاری ئازەرربایجانی ڕۆژئاوا لە هەولێر تووشی کۆرۆنا بوو

پوختەی هەواڵ
بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- دوو رۆژە پارێزگاری ئازەربایجانی رۆژئاوا بە سەردانێک لە هەولێرە، بەڵام ڕۆژ پێنجشەممە لەکاتی تێستی کۆرۆنا، دەرکەوت، کە تووشی کۆرۆنا بووە.

بەپێی هەواڵی کوردپررێس، ڕۆژی پێنجشەممە 24-02-2022 سەرچاوەیەکی بەرپرس لە پارێزگای هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ تێستی کۆرۆنا بۆ محەممەد سادق موعتەمدیان، پارێزگاری ورمێ کراوە و لە ئەنجامدا دەرکەوتووە، کە خۆی و ئەندامێکی شاندەکەی تووشی کۆرۆنا بوون.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد، بڕیاربوو ئەمڕۆ محەممەد سادق موعتەمدیان و شاندە یاوەرەکەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە، بەڵام تێستی کۆرۆناکەیان پۆزەتیڤ بووە.

ئەو سەرچاوەیە گوتیشی: "تەندروستیی پارێزگار و هاوڕێکەی باشە و لەلایەن پزیشکی پسپۆڕیشەوە چاودێرییان دەکرێت".

شایانی باسە رۆژی 22-02-2022 محەممەد سادق موعتەمدیان، پارێزگاری ورمێ و شاندێکی یاوەری، سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد و لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، لەلایەن هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر، نەسرووڵڵا رەشنوودی، سەرکۆنسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران و مەسعود باتێلی، سەرپەرشتیاری دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە پێشوازییان لێکرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە