شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-02-19 15:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی بەلای هەرێمی کوردستانەوە قبووڵکراو نییە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له‌ دووه‌م ڕۆژى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئيليسا سلۆتكين و ئادەم شیف ئه‌ندامانى‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مريكا كۆبووە‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوپرێس، تەلەفزیۆنی کوردستان 24 لەمبارەوە بڵاوی کردەوە: لە کۆبوونەوەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرا.

هەروەها ئاماژە بە بڕیاری ئەم دواییەی دادگای باڵای ئیتیحادی کرا دەربارەی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان و دووپاتکرایەوە کە ئەم بڕیارە بەلای هەرێمی کوردستان قبووڵکراو نییە و هەرێمی کوردستان بە هەموو شێوەیەک داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە