نێچیرڤان بارزانی و مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێکى باڵاى کۆنگرێسى ئه‌مريکا کۆبوونه‌وه
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ژماره‌يه‌ک ئه‌ندامى کۆنگرێس له هه‌ردوو پارتى کۆمارى و ديموکراتى لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و مه‌سروور بارزانی کۆ بوونەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمى کوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022 له کۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، له‌گه‌ڵ شاندێکى باڵاى کۆنگرێسى ئه‌مريکا کۆبوونه‌وه.
شاندەکەی کۆنگرێسى ئه‌مريکى به سه‌رۆکايه‌تيى "ليندسى گراهام" و ئامادەبوونی ژماره‌يه‌ک ئه‌ندامى کۆنگرێس له هه‌ردوو پارتى کۆمارى و ديموکراتى پێکهاتبوو.
هێشتا وردەکاریی زیاتر لە تەوەرە سەرکییەکانی ئەم کۆبوونەوە نەخراوەتەڕوو.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران