مەسروور بارزانی و چاوشئۆغڵۆ جەخت هەماهەنگی و دابین کردنی ئاسایشی ناوچەکە دەکەن
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و مهولوود چاوشئۆغڵۆ، وەزیری دهرهوهی تورکیا لە رێگەی تەلەفۆنەوە گفتوگۆیان كرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، لە بارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دوان و جەخت لە پێویستی هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کرایەوە، لە پێناو سەقامگیری ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا.
بڕیار بوو وهزیری دهرهوهی توركیا بهشداری له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بكات، بهڵام بههۆی ئهوهی تووشی كۆرۆنا بوو، بهشداریكردنهكهی ههڵوهشاندهوه.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران