لە ميونشن نێچیرڤان بارزانی و وه‌زيرى به‌رگريى تورکيا کۆبوونەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- لە ميونشن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و خلووسی ئاکار وه‌زيرى به‌رگريى تورکيا کۆبوونەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له ديدارێکدا له‌گه‌ڵ خلووسى ئاکار، وه‌زيرى به‌رگريى تورکيا که له ميانى به‌شداريکردن له کۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا باسیان له دۆخى عێراق و ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کان و هه‌وڵه‌کانى ڕاسته‌ڕێکردنى پرۆسه‌ى سياسى کرد.
له ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى ديداره‌که‌دا تيشک خرايه سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ تورکيا و جه‌خت له‌وه کرايه‌وه که هاريکاريى هاوبه‌ش و په‌يوه‌ندييه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ تورکيا، له‌پێناو دابينکردنى ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌که‌دا بن.
شه‌ڕى دژى تيرۆر و مه‌ترسييه‌کانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش له عێراق و سووريا، ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى ديداره‌که بوو.
بۆچوونی بەکارهێنەران