نێچیرڤان بارزانی و باڵيۆزى ئەمریکا لە عێراق تاوتوێی دوایین بڕیاری دادگای فیدراڵیان کرد لەبارەی کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له کۆبوونه‌وه‌کەدا دوايين په‌ره‌سه‌ندنه‌کانى دۆخى سياسيى عێراق، به‌تايبه‌تيش دواى بڕيارى دادگاى باڵاى فيدراڵى ده‌رباره‌ى که‌رتى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى کوردستان تاوتوێ کرا.
له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى خوێندنه‌وه‌ى خۆى بۆ چۆنيهتيى ده‌رچوونى بڕياره‌که و هه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌رى خسته ڕوو، دووپاتيشى کرده‌وه که ئه‌م قۆناغه‌ى عێراقى پێدا ده‌گوزه‌رێت، وا ده‌خوازێت دادگاى فيدراڵى و هه‌موو لايه‌نه عيراقييهکانيش به دواى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کاندا بگه‌ڕێن.
بارزانی روونيکردهوه که هه‌رێمى کوردستان هه‌ميشه پابه‌نديى خۆى بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى فيدراڵى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور نيشان داوه و دووپاتى کرده‌وه که ئه‌م جۆره هه‌نگاوانه خزمه‌تى سه‌قامگيرى له وڵات ناکه‌ن، بۆيه هه‌موومان ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ر و پاراستنى سه‌قامگيرى کار بکه‌ين.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوولا هاوڕا بوون که دواى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئۆکتۆبه‌رى رابردووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، دۆستانى عێراق چاوه‌ڕوانيى پێکهێنانى حکوومه‌ت و سه‌قامگيرى و به‌ره‌وپێشچوونى پرۆسه‌ى ديموکراسين له عێراق، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له گرنگيى هاريکارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان هه‌رێمى کوردستان و حکوومه‌تى فيدراڵى عێراق کرده‌وه به‌تايبه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر که هێشتا له عێراق و سوورياش مهترسييهکى راستهقينهيه.
هه‌ڵبژاردنه‌کانى هه‌رێمى کوردستان، ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوو، تيايدا سه‌رۆک نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه کرده‌وه که سه‌رۆکايه‌تی هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌کان کار ده‌کات و له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌کان له په‌يوه‌نديدايه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان له کاتى خۆي‌دا ئه‌نجام بدرێن.
هه‌ردوولا دۆخى پێشمه‌رگه و هه‌نگاوه‌کانى چاکسازى و پرۆسه‌ى يهکخستنهوهيان و پشتگيريى ئەمریکا و وڵاتانى ديکه‌ى دۆستيان خسته به‌ر باس و هاوڕا بوون که له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌نگاوه باشانه‌ى له‌مباره‌يه‌وه نراون، پرۆسه‌که هێشتا کارى زياترى ده‌وێت و له‌مباره‌يه‌وه به‌رده‌واميى ئەمریکا و دۆستانى هه‌رێمى کوردستان پێويسته.
که‌رتى ئابوورى و گرنگيى ئارامى و سه‌قامگيرى بۆ هاندانى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى بيانى له هه‌رێمى کوردستان و عێراق، گرنگی سه‌ربه‌خۆييى دادگاکان له عێراق و هه‌رێمى کوردستان و به‌رده‌واميى هاريکاريى هاوبه‌شى عێراق و کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، چه‌ند ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوون.
بۆچوونی بەکارهێنەران