شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-02-16 14:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسعوود بارزانی و باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، کۆ بوونەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە سەلاحەددین سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە ماتیو تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارەکەدا بارودۆخی عێراق و دوایین پێشهات و هاوکێشەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەنگاوە دەستوورییەکانی دوای یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ کران.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لە پێویستیی هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان هێزە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی عێراق کرایەوە.

لە بەشێکی تری ئەو کۆبوونەوەیەدا باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئەوەی خستەڕوو کە وڵاتەکەی بە وردی بایەخ بە گۆڕانکاری و رووداوە سیاسییەکانی عێراق دەدات و هانی هەموو لایەک و هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ دەدات بە لەیەکتێگەیشتن و هەماهەنگی گرفتەکان چارەسەر بکەن.

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئەوەشی راگەیاند کە ئەمریکا پابەندە بە ئاسایش و سەقامگیریی و پێشکەوتنی عێراق و هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە