شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-02-12 18:50 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تا بەرژەوەندیی زلهێزەکان لە سووریا دەستەبەر نەکرێت، کێشەی کورد چارەسەر نابێت

پوختەی هەواڵ
بەشی سووری- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا PDK.S)) دەڵێت: تاکوو بەرژەوەندیی وڵاتانی زلهێز لە سووریا و کوردستانی سووریا دەستەبەر نەبێت کێشەی نێوان ڕەوتە سەرەکییە کوردەکانواتا ئەنەکەسە و پەیەدە درێژەی دەبێت.

عەبدولڕەحمان ئاپۆ ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا PDK.S)) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دابە ڕووداوەکانی گرتووخانەی حەسەکە و وتی: سووریا و بە تایبەت کوردستان بە بارودۆخێکی زۆر هەستیار و خراپێکدان و پرسی کێشەخولقێنی زۆر لە ئارادایە.

ناوبراو درێژەی دا: هێز و دەسەڵاتە سیاسی و سەربازییەکان لە سووریا ئاشکرا نین و 80لەسەدی خەڵک ئاوارە بوون و کۆچیان کردووە و دەسەڵاتەکانی دیکە لە سووریا لەژێر کاریگەریی ئەمریکا و ڕووسیا و تورکیا و ئێراندان.

ناوبراو وتیشی: ڕووداوەکەی گرتووخانەی سناعە لە حەسەکە ئەنجامی ئەم بێ نەزمی و ئاڵۆزیەیە کە بوونی هەیە و ئەم ڕووداوانە لە دەرەوەی خاکی کوردستانی سووریا بەرنامەڕێژییان بۆ دەکرێت و مۆڵەت نادات گەلی ئێنە لە عەفرینەوە تا دیرک لە ئاسایهدا بن.

عەبدولڕەحمان ئاپۆ ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا PDK.S) ) ئاشکراشی کرد: ئەم ڕووداوە چ لەڕێگای دەستدرێژییەکانی تورکیاوە بێت و چ تیرۆریستانی داعش یان وڵاتانی ناوچەکە هەموو لە زیانی خەڵکی کوردە.

ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا تاکوو بەرژەوەندیی وڵاتانی زلهێز لە سووریا و کوردستانی سووریا دەستەبەر نەبێت کێشەی نێوان ڕەوتە سەرەکییە کوردەکانواتا ئەنەکەسە و پەیەدە درێژەی دەبێت.

عەبدولڕەحمان ئاپۆ دەڵێت بەڕای من ڕووداوەکەی گرتووخانەی حەسەکە چەند ئامانجی بەدواوە بوویەکەم: نائارام کردنی سووریا و کوردستانی سووریا درێژەی پێبدرێت و هێرشەکەی داعش دەریخست کە مەترسیی داعش هێشتا لەسەر ناوچەکەیە.

دووهەم: پرسی حەسەکە دەبێتە بابەتێکی نێونەتەوەیی و باجەکەشی لە دەست دانی گیانەکانە.

سێهەم: کوردستانی سووریا پێی ناوەتەنێو قۆناخێکی نوێ.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە