شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-02-06 18:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دادگای فیدراڵی کاندید بوونی هۆشیار زێباریی هەڵپەسارد

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەدوای سکاڵای چوار پەرلەمانتار کە سیانیان یەکێتین و ئەوی تریان سەربەخۆیە، دادگای فیدڕاڵیی عێراق ڕێکارەکانی کاندیدبوونی هۆشیار زێباری ڕاگرت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ دادگای فیدراڵیی عێراق کۆبووەوە و تیایدا بریاری دا سەرجەم رێکارەکانى کاندید بوونى هۆشیار زێباری بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار رابگرێت.

دادگای فیدراڵی هۆکاری ئەو بریارەى گەڕاندووەتەوە بۆ نەبوونى مەرجە یاسییەکان لەکاندیدبوونى بۆ سەرۆک کۆمار.

هەروەها هەنگاوەکانى خۆ کاندیدکردن و پەسندکردنى لەلایەن سەرۆکایەتى پەرلەمانى عێراقەوە بە هەنگاوێکى نادەستووری ناوبردووە کە پێچەوانەى مادەی ٦٨ لە دەستووری عێراقە.

هەروەها لە بڕیارەکەی دادگادا ئاماژە بەوە کراوە، ئەم بڕیارە لەسەر سکاڵای یاسایی چوار پەرلەمانتاری عێراق بووە کە سێ پەرلەمانتاریان لە فراکسیۆنى یەکێتى و پەرلەمانتارێکیشیان سەربەخۆ بووە کە تیایدا سکاڵا لەسەر هۆشیار زێباری تۆمار کراوە بە تۆمەتى بە هەدەردان و خراپ سودوەرگرتن لە دارایی و موڵکى گشتى ئەو کاتەى کە وەزیرى دەرەوەو دارایی عێراق بووە.

هاوکات لە خاڵی دووەمى بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیدا هاتووە کە هۆشیار زیباری لە ساڵى ٢٠١٨ بە نووسراوی ژمارە ٩٨-ق سکاڵای لەسەر بووەو بانگهێشتی دادگا کراوە، بەڵام ناوبراو ئامادەی بەردەم دادگا نەبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە