شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-02-06 11:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسروور بارزانی و باڵیۆزی نەمسا کۆ بوونەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی نەمسا لە عێراق و ئوردن کرد.

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کورستان بڵاوی کردەوە کە لە دیدارەکەدا، لە گەڵ ئۆسکار ڤوستنگەر سەرۆکی بەشی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و باشووری ئەورووپا لە وەزارەتی دەرەوەی نەمسا، گیرۆڵد ڤۆڵمەر باڵیۆزی نەمسا گۆڕانکاریی و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نەمسا لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان تاوتوێ کراوە.

راشیگەیاندووە کە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە پێزانینەوە ئاماژەی بە پەیوەندی دۆستانە و مێژوویی وڵاتی نەمسا لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و پشتگیری کردنی ئەو وڵاتە لە خەڵکی کوردستان کردووە.

ئاماژەی بەوەیش داوە، شاندی نەمسا خواستی وڵاتەکەیان بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرھێناندا دەربڕیووە.

نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کورستان ئەوەیشی خستووەتە روو، چارەسەرکردنی کێشەی کۆچبەرانی کورد لە ئەورووپا و گرنگیی رێگرتن لە کۆچی نایاسایی، تەوەرێکی گفتوگۆکانی دیدارەکە بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە