کۆرۆنا لە ئێران بووبەهۆی گیان لەدەست دانی 85 کەسی دیکە
پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 85 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 132 هەزار و 830 حاڵەت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی شەممە 17ی ڕێبەندانی 1400 وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش 35 هەزار و 429 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 6 ملیۆن و 579 هەزار و 266 حاڵەت.
لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 85 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانیانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 132 هەزار و 830 کەس.
شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 6 ملیۆن و 152 هەزار و 908 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.
#عراق
#اقلیم کردستان
#داعش
#حزب دمکرات کردستان
#مناطق مورد مناقشه
#مجلس عراق
#دولت مرکزی عراق
#خلأ امنیتی
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران