شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-02-05 03:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ناوهێنانی هەرێمی کوردستان بە باکووری عێراق نیشاندەری بێئەدەبی و بێڕێزیی تورکیایە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی بە توندی دژی ناوهێنانی هەرێمی کوردستان بە باکووری عێراق لەلایەن سایتی کۆماری تورکیاوە هاتەدەنگ و ڕایگەیاند، ئەوە نیشانەی بێ ئەدەبی و بێڕێزی وڵات و سەرۆکی ئەوانە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی لە پەیجی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی: دوای ئەوەی نێچیرڤان بارزانی سەردانی تورکیای کرد، لەلایەن ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغانەوە پێشوازی لێکرا، بەڵام بەداخەوە سایتی فەرمی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا زۆر بێڕێزی کردووە و نووسیویەتی (ئەردۆغان پێشوازیی لە سەرۆکی هەرێمی باکووری عێراق کرد) ئەمەش نیشانەی بێ ئەدەبی و بێڕێزی وڵات و سەرۆکی ئەوانە.

عەونی دەشڵێت: هه‌رێمی کوردستان، هه‌رێمێکی فه‌رمیه‌ و لە ده‌ستووری عێراقدا بە فه‌رمی ناوی هەرێمی کوردستان هاتووە، نووسینەکەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا دەستدرێژییە بۆ ناو کار و باری وڵاتێکی دراوسێ.

ئەو سەرکردایەتییەی پارتی نووسیویەتی کە دەبێت هەرێمی کوردستان بە فەرمی کونسوڵی تورکیا بانگ بکات و هەم حکوومەتی عێراق بانگی باڵوێزی تورکیا بکات.

لە کۆتایی نووسینەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، تورکی فاشیت لەسەردەمی کەمال پاشا و ئێستا هەبوونی کورد و کوردستان ئینکاری دەکەن، بەڵام کورد و کوردستان ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر و باشتر پێش دەکەوێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە