شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-02-04 22:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نوێنەری پێشووی پەرلەمانی عێراق سوپاسی موقتەدا سەدر دەکات بەبۆنەی هەڵویستی لەبارەی هۆشیار زێباریەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری پێشووی پەرلەمانی عێراق سوپاسی موقتەدا سەدر دەکات بەبۆنەی هەڵویستی لەبارەی کاندیدەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی وڵاتەکەی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەژماری خۆی لە توویتەر بڵاویکردەوە کە سوپاسی موقتەدا سەدر دەکەین سەبارەت بە هەڵوێستی لەسەر کاندید کردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و داوای لێدەکات بەوردییەوە بەردەوام بێت لە هەوڵەکەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، بەتایبەت کە دەزانرێت چاکسازی بەوانە ناکرێت کەدەیانەوێت دەوڵەت لاوازبێت لەسەر حسابی بەرژەوەندی حزبی و بنەماڵەیی.

هۆشیار عەبدوڵا، راشیگەیاندووە پێشووتر پرسیارێکی لەبارەی کێشەی کاندید کردنی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ئاڕاستەی موقتەدا سەدر کردبوو، بۆیە سوپاسی وەڵامەکەی دەکات و ئومێدەوارە موقتەدا سەدر بەوردییەوە بەردەوام بێت لەهەوڵەکەی .

هۆشیار عەبدوڵا ئەوەشی خستۆتە روو چاکسازی و خێر بۆ عێراق لەو کەسانەوە دێت کە خواستی باشترکردن و خێری وڵاتیان دەوێت، نەک ئەوانەی دەیانەوێت دەوڵەت لاواز بێت لەسەر حسابی بەرژەوەندی حزبی و بنەماڵەیی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە