موقتەدا سەدر: ئەگەر کاندیدەکەی پارتی بۆ سەرۆک کۆماری مەرجەکانی تێدا نییە دەنگی پێمەدەن
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- موقتەدا سەدر، رایگەیاند، ئەگەر کاندیدەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ سەرۆک کۆماری عێراق، مەرجەکانی کاندیدبوونی تێدا نییە، داوا له په‌رله‌مانتارانی به‌ره‌ی چاکسازی دەکات ده‌نگی پێ نه‌ده‌ن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێکدا باسی لەوە کردووە: "ئه‌گه‌ر کاندیده‌که‌ی پارتی دیموکراتی کوردستانی هاوپه‌یمانمان، مه‌رجه‌کانی خۆکاندید کردنی تێدا نه‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار، ئه‌وا داوا له په‌رله‌مانتارانی به‌ره‌ی ئیسڵاح ده‌که‌م ده‌نگی پێ نه‌ده‌ن".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئێمه داوای چاکسازی ده‌که‌ین نه‌وه‌ک گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات و حوکمڕانی؛ په‌روه‌ردگار پشتوپه‌نای هه‌مووان بێت".
بۆچوونی بەکارهێنەران