شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-02-04 21:37 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەگەری ئازاد کردنی ئۆجەلان زۆرە/ ئامانج لە ئازاد کردنی ئۆجەلان پەراوێز خستنی دەمیرتاشە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- ئەمینداری گشتی پارتی ماف و ئازادییەکان (HAK-PAR)  دەڵێت: ئەگەر ئۆجەلان ئازاد بکرێت کاریگەریی زۆرتری لەسەر پارتی دیموکراتیکی گەلان دەبێت و ئەگەری هەیە لایەنگرانی ئەو حزبە زیاتر بۆلای پارتی داد و گەشەپێدان (AKP) ڕابکێشرێن.

لەتیف ئاپۆزدمیر ئەمینداری گشتی پارتی ماف و ئازادییەکان (HAK-PAR) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە ئەو دەنگۆیانەی باس لە سیاسەتی حکوومەتی تورکیا دەکەن بۆ ئازادیی سەرکردەی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) و وتی: لە دەستووری بنەڕەتیی تورکیادا بڕگەیێک هەیە کە ئەگەر تەمەنی بەندکراوێک لە هەفتاد ساڵ تێپەڕێت و لەشساقیشی لە بوارێکی باشدا بێت. یاسا ئەو مەۆڵەتەی داوە ە بەندکراوەکە ئازاد بکرێت.

ناوبراو درێژەی دا: ئەوەی کە ڕوونە ئەمڕۆ پارتی دیموکراتیکی گەلان بووەتە دوو بەرەوە. بەشێکی کە سەربە ڕەوتی میللەتە پێوەندیی نهێنیی لەگەڵیان هەیە و سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی ئەو هەدەپە-ش سەربەم لایەنەیە. بەشێکی دیکەشیان کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرکردەی پەکەکە هاوکاریی زیاتریان لەگەڵ دەکات نزیکن لە ڕەوتی داد و گەشەپێدان.

لەتیف ئاپۆزدمیر وتیشی: ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دەیهەوێت کاریگەریی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەسەر پارتی دیموکراتیکی گەلان زیاتر بێت و ئەگەریشی زۆرە ئەم حاڵەتە ڕووبدات و ئۆجەلان لە زیندان ئازاد بکرێت. ئەم هەنگاوەش لەپێناو مافی مرۆڤدا نییە بەڵکوو زیاتر بەبۆنەی دەسکەوتی سیاسی و مانەوە لە دەسەڵاتە.

ئەمینداری گشتیی پارتی ماف و ئازادییەکان (HAK-PAR) دەشڵێت: ئەگەری زۆرە حکوومەتی تورکیا ئەم کارە بکات و جەختی کردەوە: ئێمەش دەڵێین ئەگەری هەیە کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئازادبکرێت و یان لەماڵەوە گۆشەگیر بکرێت چوونکە لە دەستووریشدا وەها پرسێک دەبینرێت. لە ئێستادا ئەم یاسایە هەیە و ئەگەر پەرلەمان دەنگی لەسەر بدات ئەگەری هەیە کە ئۆجەلان و چەند کەسی دیکە بگرێتەوە.

ئاپۆزدمیر وەبیری هێنایەوە: ئەگەر ئۆجەلان ئازاد بکرێت کاریگەریی زۆرتری لەسەر پارتی دیموکراتیکی گەلان دەبێت و ئەگەری هەیە لایەنگرانی ئەو حزبە زیاتر بۆلای پارتی داد و گەشەپێدان (AKP) ڕابکێشرێن.

ئەم سیاسەتوانە کوردە وەبیریشی هێنایەوە: هەندێک دەڵێن کە پارتی دیموکراتیکی گەلان و سەلاحەدین دەمیرتاش کە ئێستا لە گرتووخانەی ئەدنا زیندان کراوە، چیدی لەژێر کاریگەریی ئۆجەلاندا نین و حکوومەت هەوڵ دەدات تا سیاسەتێک دابڕێژێت تاکوو هەدەپە بۆ ژێر کاریگەریی ئۆجەلان بگەڕێنێتەوە و دووبارە تەنها دەسەڵاتدا ببێتە پەکەکە و هەدەپە و ڕەوتەکانی سەربەم حزبانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە