لە شاری سلێمانی ده‌ستگیرکردنی دوو چه‌کداری داعش راگه‌یێندرا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوو چه‌کداری داعش له ناحیه‌ی پیره‌مه‌گروون ده‌ستگیر کران که په‌یوه‌ندییان هه‌بووه به‌زیندانیانی شاری حه‌سه‌که.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاسایشی سلێمانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، هێزه‌کانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی له رۆژی 30ی (کانونی دوه‌م/1)ی 2022 له دوو چالاکی له شاری سلێمانی و شارۆچکه‌ی پیره‌مه‌گروون دوو ئه‌ندامی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش یان ده‌ستگیر کرد.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، یه‌که‌م تۆمه‌تبار ئه‌ندامی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشه و په‌یوه‌ندی هه‌بووه به زیندانیانی شاری حه‌سه‌که له کوردستانی سووریا، به‌رده‌وام هاوکاری ماددی تیرۆریستانی کردووه، دووه‌م تۆمه‌تباریش به‌هه‌مانشێوه ئه‌ندامی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشه و ئامۆزای گه‌وره تیرۆریست والی عامی داعشه له عێراق.
ئه‌وه‌شی روونکرده‌وه، "تیرۆرستی دووه‌م به‌مه‌به‌ستی خۆ حه‌شاردان و خۆڕێکخستنه‌وه له کێڵگه‌یه‌کی په‌له‌وه‌ری نزیک شارۆچکه‌ی پیره‌مه‌گرون کاری کردووه".
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران