جووتیار عادل: ناردنی دووسه‌د ملیاره‌که لە بەغداوە بۆ هەولێر به‌رده‌وام ده‌بێت
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جووتیار عادل، گوته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له کۆنفراسێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، پرسی کۆچبه‌رانی کورد و ره‌وشی ته‌ندرووستی هه‌رێمی کوردستان تاوتوێ‌کران.
گوته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێم راشیگه‌یاند، له ڕووی ئابووری و دارایشه‌وه کۆبوونه‌وه‌که ره‌وشی هه‌رێم و په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ به‌غدای تاوتوێکرد و بڕیار درا، رۆژی 6ـی ئەم مانگە تیمی هاوبەشی هەردوو چاودێری دارایی هەرێم و بەغدا دەست بە کارەکانیان بکەنەوە.
جووتیار عادل، روونیکرده‌وه، به‌غدا دووسه‌د ملیاره‌که وه‌ک سولفه ده‌نێرێت، ئه‌مه به ته‌نیا پشکی هه‌رێمی کوردستان نییه.
گووتیشی: "ناردنی دووسه‌د ملیاره‌که به‌رده‌وام ده‌بێت، ئێمه وه‌کوو حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رامانگه‌یاندووه ده‌رگامان بۆ هه‌ردوو دیوانی چاودێری فیدڕاڵی و هه‌رێمی کوردستان واڵایه، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی شه‌فافییه‌ت و دادپه‌روه‌ری و سه‌روه‌ری یاسا به دی بکه‌ین".
بۆچوونی بەکارهێنەران