شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-02-03 05:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق: تورکیا کۆتایی بە پێشێل کردنی سەروەریی وڵاتەکەمان بێنێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شانەی راگەیاندنی ئه‌منیی عێراق رایگه‌یاند، سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی شه‌وی رابردووی توركیا بۆسه‌ر كه‌مپی مه‌خموور و شنگال ده‌كه‌ن و هەر پێشێلکارییەک لەلایەن هەر لایەكەوە بێت رەتدەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی راگەیاندنی ئه‌منیی عێراق ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌: "ئێوارەی سێشەممە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا ئاسمانی عێراقیان لە باکووری عێراق بەزاندووە، بە دیاریکراوی لە شنگال و مەخموور و ئەم دو ناوچەیەیان بۆردوومان کردووە، ئێمە لەکاتێکدا ئەو کارە سەرکۆنە دەکەین، هێزە ئەمنییەکان هەر پێشلکارییەک لەلایەن هەر لایەنێکەوە بێت رەتدەکاتەوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، "داوا له‌ تورکیا دەکەین رێز لە دراوسێیەتی بگرێت بەپێی رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان، ئەم پێشلکارییانە رابگرێت، وەک رێزگرتن و پابەندبوونێک بە بەرژەوەندیی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات، داوا دەکەین دووبارە نەبێتەوە".

شایانی باسە تا كاتژمێری 3:00ی بەرەبەیانیی ڕ‌ۆژی چوارشه‌ممه فڕۆكه‌كانی توركیا بە بەدەوامیی و لە ماوەی پێنج كاتژمێرە بۆردوومانێكی سەختی كامپی مەخموور و شارۆچكەی شەنگال و شاری دێركی كوردستانی سووریای كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە