به‌هۆی بۆردومانی فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی عێراق 9 چه‌کداری داعش کوژران
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دوو ئۆپەراسیۆمی جیاجیای هێزی ئاسمانیی عێراق لە پارێزگای نەینەوا 9 چه‌کداری داعش کوژران.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی، راگه‌یه‌ندراوێکی بڵاوکرده‌وه، تێیدا هاتووه، دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەکانی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، چاودێری گرووپێکی تیرۆریستییان لە ناو ئەشکەوتێکدا لە بیابانی حەزر له باشووری پارێزگای نەینەوادا کردووه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی روونیکرده‌وه، به سەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، له رێگه‌ی فەرماندەیی هێزە ئاسمانییەکان بە فڕۆکەی F16 هێرشێکیان ئەنجامدا.
ئه‌و شانه‌یه جه‌ختی له‌وه کرده‌وه، لەم بۆردوومانه‌دا بە وردی و چڕی ئەشکەوتێک کرایه ئامانج و دهرهئەنجام 5 چه‌کداری داعشی کوژران.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، له هێرشێکی فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی عێراقی 4 چه‌کداری داعش له پارێزگای سه‌لاحه‌دین کوژران.
بۆچوونی بەکارهێنەران