شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-29 10:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئێران سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی بەغدا دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا دەکا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ شەممە، سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئێران بەردەوام پاڵپشتی لە ئاسایشی عێراق دەکات و پارێزگاریشی لێدەکات، هەروەها پاڵپشتی لە هەوڵەکانی حکوومەتی وڵاتەکە بۆ پاراستنی ئاسایش، سەقامگیری و یەکپارچەیی دەکات.

خەتیبزادە ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو جۆرە کارانە نائارامی لە عێراق بڵاو دەکەنەوە و جێگەی دڵخۆشین بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت خراپەکاری لە عێراق بڵاو بکەنەوە؛ ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو جۆرە هێرشانە کاریگەرییان دەبێت لەسەر ئەو خزمەتگوزارییانەی حکوومەتی عێراق پێشکێشی هاووڵاتییانی دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە