شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-27 08:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تەرمی پەرتەو کرماشانی لە شاری کرماشان بەخاک سپێردرا

پوختەی هەواڵ
بەشی کرماشان- تەرمی شاعیری ناوداری کورد پەرتەوە کرماشانی ئەمڕۆ لە باخی فیردەوسی کرماشان بە خاک سپێردرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەدیب، نووسەر و چالاکڤانانتەرمی شاعیری ناسراوی کورد، عەلی ئەشرەف نۆبەتی ناسراو بە پەرتەو کرماشانی لە گۆڕستانی باخی فیردەوسی کرماشان بەخاکسپێردرا.

رێوڕەسمەکە دوو کاتژمێری خایاند و ژمارەیەک لە ئەدیب و نووسەران قسەیان لەسەر رۆڵ و کاریگەریی پەرتەو کرماشانی و ناوەڕۆکی بەرهەمەکانی کرد.

لە کۆتایی رێوڕەسمەکەدا کەسوکاری پەرتەو کرماشانی رایانگەیاند، بەهۆی رێنماییەکانی خۆپارێزیی لە کۆرۆنا لە ماڵەوە پرسەی بۆ دانانرێت. پەرتەو کرماشانی رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە لە تەمەنی 91 ساڵی لە کرماشان کۆچی دوایی کرد.

عەلی ئەشرەف نۆبەتی:

- ساڵی 1931 لە کرماشان لەدایکبووە

- بە زمانەکانی کوردی و فارسی شیعری نووسیوە

- لە ناسراوترین شاعیرەکانی هاوچەرخی ئێرانە

- بەرهەمەکانی وەرگێڕدراونەتەسەر زمانەکانی دیکە

- شیعرە کوردییەکانی بە شێوەزاری کەلهوڕین و لە دیارترین شیعرە کوردییەکانی "چە بوو، کزە، نەخشی سەراو، وەتم، خەرمان سزیا و ئەرمەنی"ن.

- ساڵی 2019 لە کۆنگرەی ناودارانی کورد کە لە زانستگای کوردستانی شاری سنە بەڕێوەچوو، وەکوو ناودارێکی کورد رێزی لێگیرا.

- ساڵی 1998 بەرهەمە شیعرییەکانی بەناوی "کوچەباخەکان" بڵاوکرانەوە و تاوەکوو ئێستا چەندجارێک چاپکراونەتەوە و بەرهەمی نوێی بۆ زیادکراوە.

- لە 25-1-2022 لە کرماشان لە تەمەنی 91 ساڵی کۆچی دوایی کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە