دوو ئەندامی داعش لە سلێمانى دەستگیر کران
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی دوو ئەندامی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعشی لە شاری سلێمانی ڕاگەیاند.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بڵاوی كردەوە، هێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە بەرواری ٢٠٢٢/١/٢٣، لەناو شاری سلێمانی توانیان دوو کەسی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەستگیر بکەن .
مانگی رابردووش هێزە ئەمنییەکانى سلێمانى بە تۆمەتى ئەندام و پەیوەندی لەگەڵ داعش ژمارەیەکی گەنجی لە سنوورى هەڵەبجە و سیروان و خورماڵ دەستگیر کرد کە تائێستا بەشێکیان ئازاد نەکراون.
بۆچوونی بەکارهێنەران