کاندیدێکی دیکە لە یەکێتیی نیشتمانییەوە بۆ بەدەست هێنانی پۆستی سەرۆک کۆمار ڕکابەریی بەرهەم ساڵح دەکات
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕووداو، لەتیف ڕەشید، کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق وتی: "بۆم دەرکەوتووە لەناو هەرێم و عێراقیشدا پشتگیری دەکرێم و بۆ ئەو مەبەستەش پەیوەندیم بەزۆر لە لایەنەکانەوە کردووە و زۆربەی لایەنەکان قەناعەتیان کردووە کەسێکی موناسبم بۆ ئەو پۆستە".
لەتیف ڕەشید سەبارەت بە بۆچوونی یەکێتی ئاشکرای کرد، زۆربەی یەکێتی بە شیاوی دەزانن بۆ ئەو پۆستە و وتیشی: لەگەڵ بافڵ تاڵەبانیشدا قسەم کردووە.
لە بارەی ڕەزامەندی لایەنە کوردییەکانەوە دەڵێت: ئامانجم ئەوەیە دەنگی زۆربەی نوێنەرانی کورد بەدەست بێنم و پەیوەندییەکی باشم لەگەڵ لایەنەکاندا هەیە و لە ڕابرددودا پەیوەندیم لەگەڵ پارتی باش بووە و ئێستاش لەگەڵ بەشێک لە سەرکردەکانی پارتیدا پەیوەندیم باشە.
لەئەگەری داوا لێکردنی بۆ کشانەی لە خۆ کاندیدکردنی وتی: من جارێ بڕیارم داوە و خۆم کاندید کردووە، هیچ بڕیارێکم لە فکردانییە بۆ کشانەوە و بەردەوام دەبم لە مانەوەم.
بۆچوونی بەکارهێنەران