وەزارەتی بەرگریی عێراق دەستگیر کردنی چوار تیرۆریست لەسلێمانی ڕادەگەیێنێت
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی بەرگریی عێراق دەستگیرکردنی چوار تیرۆریستی لە شاری سلێمانی راگەیاند.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردۆتەوە، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری عێراق بەهەماهەنگی هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی چوار تیرۆریستیان دەستگیر کردووە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو تیرۆریستانە لەلایەن دادگاوە داواکراو بوون بەپێی مادەی 4ی بنبڕکردنی تیرۆر و رەوانەی لایەنی پەیوەندیداری کردوون.
وەزارەتی بەرگری ئاماژەی بەوەش کردووە، هەوڵی هێزەکانی هەواڵگری و ئاسایش بۆ دەستگیرکردنی داواکراوان بەردەوامە لە هەرکوێیەک بن و دەیاندەنە دادگا تاسزای خۆیان وەربگرن.
بۆچوونی بەکارهێنەران