شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-09 18:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حەلبووسی بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرایەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان‌- محەمەد حەلبووسی سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم و کاندیدی سوننەکان بە بەدەستهێنانی 200 دەنگ وەک سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمان هەڵبژێردرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەئێوارەی ئەمڕۆوە بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەردەوامی هەیە، لەقۆناغی یەکەمیشدا دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کرایەوە و هەریەک لە محەمەد حەلبوسی و مەحمود مەشهەدانی خۆیان کاندیدکرد.

لەکۆبونەوەکەدا 228 پەرلەمانتار ئامادەبون و دەنگیان داوە.
دوای جیاکردنەوەی دەنگەکانیش، محەمەد حەلبووسی بە بەدەستهێنانی 200 دەنگ وەک سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا و مەحموود مەشهەدانیش 14 دەنگی بەدەستهێنا
.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە