شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-04 07:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سوپای تورکیا گوندێکی هەولێر گەمارۆ دەدات

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سەربازانی تورکیا گەمارۆی گوندی دایلای داوە لە دەڤەری برادۆست لە پارێزگای هەولێر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ڕۆژنیوز بڵاوی کردەوە: سوپای تورکیا گەمارۆیان خستووەتە سەر گوندی دایلای لە ناوچەى برادۆستى سەر بە شارەدێی سیدەکان، ڕێگا نادەن هیچ هاوڵاتییەک لەماڵەکەی بچێتە دەرەوە، تەنانەت بۆ لەوەڕاندنی ئاژەڵ و پێداویستییەکانیشیان.

لەمبارەوە هاوڵاتیێکی گوندی دایلا و باوکی دوو گەنجی ڕفێندراو بە ڕۆژنیوزی وتووە: "گوندەکەمان شوێنی مەدەنییە و هیچ گەریلا و سەنگەرێکی لێ نییە، سوپای تورکیا ژیانیان لێ تاڵ کردووین و لەوەتەی هاتوونەتە ناوچەکە دۆخێكی زۆر مەترسیداریان دروستکردووە، باخ و زەوی و زارمان دەسووتێنن، ئاژەڵەکانمان دەکوژن، تۆپبارانمان دەکەن، منداڵەکانمان دەڕفێنن".

ئەو هاووڵاتییە دەشڵێت: بەهۆی سەربازانی تورکیاوە کەس ناتوانێت لە ماڵی خۆی دەربچێت، هەرکەسێک بچێتە دەرەوە بۆردوومانی دەکەن یان تەقەی لێدەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە