شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-04 09:51 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دیمەشق لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر کوردستانی سووریا بێدەنگە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەڵێت: ئەگەر ڕێگاچارەی سیاسی لە سووریا دروست نەکرێت و هەموو هێزە دیموکارتیکەکانی سووریا لە ناوخۆدا نەگەنە ڕێککەوتن نەک هەر تورکیا بەڵکوو ئەو وڵاتانەی بەرژەوەندییان لە سووریا هەیە مۆڵەت بە ئاسایش و ئارمیی ئێمە نادەن.

هۆشەنگ دەروێش نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆسەر کوردستانی سووریا و ڕایگەیاند: هەڕەشەی تورکیا هەمیشە لە ئارادایە. تورکیا بەهیچ شێوەیێک ملکەجی هیچ گرێبەستێک نابێت و پاش ڕێککەوتنی 2019 و هێرش بۆسەر سەرێکانی و گرێسپی تاوەکوو ئەمڕۆ چەندین جار ڕێککەوتنەکەی پێشێل کردووە و ژمارەیێک زۆر هاووڵاتیی مەدەنیی لە کوردستانی سووریا کوشتووە.

ناوبراو درێژەی دا: ئەم پرسیارێکی بنەڕەتییە کە چ هێزێک دەتوانێت ڕێگری بکات لە زیادەخوازییەکانی تورکیا؟ پێشتر لە لێدوانەکانمدا ڕامگەیاندووە ئەمریکییەکان دەڵێن تورکیا بۆی نییە هیچ هێرشێک بۆسەر کوردستانی سووریا ئەنجام بدات، بەڵام ترکیا بە درۆن و بە ئاگری تۆپخانە خەڵکی بێ یاوەری باکووری سووریا دەکاتە ئامانج.

هۆشەنگ دەروێش وتیشی: ئێمە هەموو ڕێگا مومکینە دیپلۆماتیکەکان و سەربازیی ناوچەیی و نێونەتەوەییمان بۆ ئیدانە کردنی هێرشەکانی تورکیا تاقی کردۆتەوە بە تایبەت کۆبوونەوەی زرۆمان لەگەڵ ئەمریکا و ڕووسیا وەکوو لایەنێکی دانوستانەکان ئەنجام داوە. پێویستە لەبواری ئەخلاقییەوە ڕووسیا و ئەمریکا دەبوو ڕەفتارەکانی تورکیا کونترۆڵ بکەن.

نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە هەرێمی کوردستانی عێراق وەبیری هێنایەوە: ئێمە بەهەموو ئیمکانە سیاسی و دیپلۆماتیکەکانمانەوە و لەڕێگای نوێنەرەکانمانەوە لە وڵاتانی جیاجیا هەوڵ دەدەین کە ڕێگاچارەیێک بۆ کۆتاییهێنان بە هەڵمەتەکانی تورکیا بدۆزینەوە.

هۆشەنگ دەروێش ئاشکرای کرد: سووریا وەکوو حکوومەتێک کە لە نەتەوەیەکگرتووەکاندا کورسیی هەیە پێویستە هەمبەر هەڵمەتەکانی تورکیا بێدەنگ نەبێت و زووتر لە هەر وڵاتێکی دیکە لەسەر سنوورەکانی خۆی بێتە دەنگ، بەڵام بەشێوەی کرداری هیچ هەنگاوێک لە دیمەشق نابینین.

ئەم سیاسەتە کوردە زیاتر وتی: ئەم بابەتە، پرسی زلهێزەکانە کە دەتوانن ژمارەیێک لە هاوکێشە سیاسی و سەربازییەکانی جیهان تەنانەت لە سووریاش بگۆڕن.

ناوبراو جەختی کردەوە: هەڕەشەی تورکیا هەمیشە لە ئارادایە. تورکیا بەهیچ شێوەیێک ملکەجی هیچ گرێبەستێک نابێت ئەگەر ڕێگاچارەی سیاسی لە سووریا دروست نەکرێت و هەموو هێزە دیموکارتیکەکانی سووریا لە ناوخۆدا نەگەنە ڕێککەوتن نەک هەر تورکیا بەڵکوو ئەو وڵاتانەی بەرژەوەندییان لە سووریا هەیە مۆڵەت بە ئاسایش و ئارمیی ئێمە نادەن. بۆ ئەم وڵاتانی کوژرانی ملیۆنان سووری گرینگ نییە و ئەمان تەنها بۆ بەرژەوەندیی خۆیان لە سووریا ماونەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە