ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی: پۆستی سەرۆک کۆمار هەر بۆ یەکێتی دەبێت
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەڵێت، پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق پشکی حزبەکەیەتی و هەر بۆ ئەوان دەبێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ستران عەبدوڵڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیدا وتوویەتی، لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی حزبەکەی لە کەرکووک دۆخی یەکێتی و کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم تاووتوێ کران.
روونیشی کردووەتەوە، هەروەها جەخت لە خزمەت کردنی ئەو ناوچانە و یەکڕیزی کورد بەتایبەتی یەکێتی و پارتی کرایەوە لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق.
سەبارەت بە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاماژەی بەوەداوە، ئەو پۆستە پشکی یەکێتییە و هەر بۆ یەکێتیش دەبێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران