شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-03 08:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

چین ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی سەرنجڕاکێش دەخاتە بازاڕە جیهانییەکانەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی تەکنەلۆژی- کۆمپانیای Wuling چینی، بە ئۆتۆمبێلێکی نوێ و پەرەپێدراوی کارەبایی دێتە نێو ڕکابەری ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان و کۆنتڕۆڵی بازارەکانی جیهانی کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەم بەرهەمە نوێیەی Wuling ناوی Dongfeng Fengguang Mini EVیە، هەیکەلێکی ناوازە و سەرنجڕاکێشی هەیە کە درێژییەکەی ٢مەترو ٩٩ سانتیممەترە و 1 مەتر و ١مەتر و ٦٤ سانتیم بەرزییەکەیەتی و نێوانی تەگەرەکانی ١ مەتر و ٩٦ سانتیممەترە و تایەکانی ١٢ ئینجن.

ئەم ئۆتۆمبێلە خنجیلە کارەباییە، جێی ٤ سەرنشینی تێداکراوەتەوە و لە خۆگری نوێترین داهێنراوە تەکنەلۆژییەکانی سەردەمە.

کۆمپانیای Wuling ئۆتۆمبێلەکەی بە چەندین تایبەتمەندی بەردەستخستووە لەوانە؛ هەستەوەری ئاگادارکەرەوەی پێش و دوا، کامێرای چاودێری بۆ ئاسانکاری پارک کردن، بزوێنەرێکی کارەبایی دۆستی ژینگە کە توانای ٣٤ئەسپی هەیە.

ئۆتۆمبێلەکە بەردەستە لە بازاڕەکانی جیهاندا و نرخە جیهانییەکەشی لە ٨٠٠٠$ وە دەستپێدەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە