شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-03 08:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

له‌ که‌رکووک 30 داواکراوی داعش ده‌ستگیر کران

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سوپای عێراق خاپوورکردنی دوو حەشارگەی داعش و دەستگیرکردنی 30 داواکراوی لە پارێزگای کەرکووک راگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە ھێزە ئەمنییەکان، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای کەرکووک، ئەنجامداوە و لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، 30 داواکراو دەستگیرکراون، ھەروەھا دوو حەشارگەی داعشیش خاپوور کراون.

ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، هەروەها دەست بەسەر بڕێک تەقەمەنیدا گیراوە.

سەرچاوە: کوردستان TV

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە