شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-03 06:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕێوڕەسمی دووهەمین ساڵۆگەری شەهید بوونی سەردار سولەیمانی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکاری فەرهەنگیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند ڕێوڕەسمی دووهەمین ساڵۆگەری شەهید بوونی سەردار سولەیمانی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

داوود حەسەن پوور ڕاوێژکاری فەرهەنگیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ڕایگەیاند ڕۆژی پێنجشەممەی دابێ ڕێوڕەسمێک بۆ ڕێزگرتن لە دووهەم ساڵیادی شەهید بوونی سەردار سولەیمانی لە شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو وتیشی: "بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆحی پاکی سەرداری ئاشتی و بەرخۆدان و مرۆڤایەتی ڕێوڕەسمی دووهەمین ساڵیادی شەهید بوونی حاجی قاسم ڕۆژی پێنجشەممە 16ی بەفرانباری 1400 بەرامبەر بە 6ی جانیڤێریی 2022 لە تەلاری هۆنەری ڕۆشەنبیریی سلێمانی بەڕێوە دەچێت".

شایانی باسە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە سەردار سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس لە شاری بەغدا بەشێوەیەکی بەرچاو بە بەشداریی خەڵک بەڕێوەچوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە