شه‌ڕ له‌نێوان هێزێکی ئه‌منی سلێمانی و ژماره‌یه‌ک داواکراو روویدا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان هێزه‌کانی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی و ژماره‌یه‌ک داواکراو روویدا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مشه‌و هێزه‌کانی ئاسایشی سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیرکردنی ژماره‌یه‌ک داواکراو که له‌لایه‌ن دادگاوه فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنیان هه‌بووه، چوونه‌ته گه‌ڕه‌کی سه‌رچنار، به‌ڵام داواکراوه‌کان رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه و شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان ههردولوا روویداوه.
له‌شه‌ڕ و روبه‌ڕوبونه‌وه‌که‌دا، یه‌کێک لهداواکراوهکان برینداربووه و له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی سلێمانیه‌وه ده‌ستگیرکراوه.
بۆچوونی بەکارهێنەران