شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-12-29 15:31 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەبێ ڤیزا ڕێگە بە گەشت کردنی ئاسمانیی هاووڵاتیانی عێراق بۆ ئێران دەدرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی رایگەیاند، لێدانى مۆرى تایبەت بە وەرگرتنى ڤاکسین لە پاسپۆرت لەکاتى سەردانی کردنى ئەو وڵاتە بەماناى رێگەدان بەگەشت کردن دێت بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ به‌بێ پێویست بوون به‌ وه‌رگرتنی ڤیزا.

کوردپرێس، بەپێی ئاگادارییەکى سه‌ركونسوڵگه‌ریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی، ته‌نها به‌ كارتی دوو ژه‌مه‌ ڤاكسینی كۆرۆنا (كه‌ 15 رۆژ به‌سه‌ر ژه‌می دووه‌م دا تیپه‌ڕی كردبێت) و هه‌روه‌ها ئه‌نجامی نێگه‌تیڤی پشكنینی PCR به‌ ماوه‌ی 96 كاتژمێر و به‌بێ پێویست بوون به‌ وه‌رگرتنی ڤیزا، هاوڵاتییان ده‌توانن له‌ ڕێگه‌ی سن.وره‌ ئاسمانیه‌كانه‌وه‌ بچنه‌ناو ئێرانه‌وه‌ و مۆری ناو پاسپۆرته‌كه‌ به‌ مانای وه‌رگرتنی ڤیزا دێت بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ مانه‌وه‌ له‌ ئێران دا.

دەقى ئاگادارییەکە:

ئاگاداری: به‌رده‌وامی گه‌شتی هاوڵاتیانی عێراق بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ ڕێگه‌ی ئاسمانیه‌وه‌ به‌بێ پێویست بوون به‌ وه‌رگرتنی ڤیزا

دابه‌دوای ئاگاداریی پێشوو تایبه‌ت به‌ سنوورداركردنی پێدانی ڤیزای گه‌شتیاری و زیاره‌تی بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ له‌ 25ی كانوونی یه‌كه‌می 2021ی زایینیه‌وه‌، سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی ئاگاداری ته‌واوی هاوڵاتیانی عێراق ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ته‌نها به‌ كارتی دوو ژه‌مه‌ ڤاكسینی كۆرۆنا (كه‌ 15 رۆژ به‌سه‌ر ژه‌می دووه‌م دا تیپه‌ڕی كردبێت) و هه‌روه‌ها ئه‌نجامی نێگه‌تیڤی پشكنینی PCR به‌ ماوه‌ی 96 كاتژمێر و به‌بێ پێویست بوون به‌ وه‌رگرتنی ڤیزا، ده‌توانن له‌ ڕێگه‌ی سنوره‌ ئاسمانیه‌كانه‌وه‌ بچنه‌ناو كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ و مۆری ناو پاسپۆرته‌كه‌ به‌ مانای وه‌رگرتنی ڤیزا دێت بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ مانه‌وه‌ له‌ ئێران دا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە