شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-12-28 17:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە ئێران 40 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست دا

پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 40 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 131 هەزار و 474 حاڵەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشەممە 7ی بەفرانباری 1400 وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش 2128 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون و بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 6 ملیۆن و 18 هەزار و 857 حاڵەت.

لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 40 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانیانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 131 هەزار و 474 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 6 ملیۆن و 30 هەزار و 632 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە