وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌ولێر، له‌گەڵ نێچیرڤان بارزانی كۆبووەوە
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له لویجی دی مایۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا و شاندێكی دیپلۆماسی و سه‌ربازیی یاوه‌ری كرد.
له كۆبونهوهکەدا كه باڵیۆزی ئیتاڵیا له عێراق، كونسولیان له هه‌ولێر ئاماده‌ی بوون، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا باسی له به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق كرد و جه‌ختی له به‌رده‌وامیی پشتگیریی ئیتاڵیا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه، هه‌روه‌ها ستایشی ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ی له تێكشاندنی داعش و میوانپه‌روه‌ریی هه‌رێمی كوردستان و حه‌واندنه‌وه‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران كرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا، نێچیرڤان بارزانی بۆ سه‌ردانێكی فه‌رمی بانگهێشتی ڕۆما كرد، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه له‌گه‌ڵ ئیتاڵیا، هه‌ردوولا خواستی هاوبه‌شیان بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوان كردنی بواره‌كانی هاریكاریی هاوبه‌ش دووپات كرده‌وه، به‌تایبه‌تیش له‌ڕووی ئابووری و كولتورییه‌وه.
لای خۆیه‌وه نێچێرڤان بارزانی وێڕای پیرۆزبایی له گه‌ل و حكوومه‌تی ئیتاڵیا به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح و ساڵی تازه‌وه، سوپاس و پێزانینی هه‌رێمی كوردستانی بۆ پشتگیریی ئیتاڵیا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی دژی داعشدا، هه‌روه‌ها بۆ مه‌شق و ڕاهێنانی پێشمه‌رگه و هاریكاریی مرۆییی ئیتاڵیا دووپات كرده‌وه.
دۆخی سیاسی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و هه‌وڵه‌كانی دامه‌زراندنی حكوومه‌تی داهاتوو، پێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژی داعش و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌ركرنی كێشه‌كانیان، دۆخ و گرنگیی پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌كه بوو.
بۆچوونی بەکارهێنەران